لە ئێران بەهۆی گەرماوە دوو رۆژ كرایە پشوو


بەهۆی گەرمای زۆرەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریدا ئەمڕۆ چوارشەمە و سبەینێ پێنجشەممەش بكاتە پشوو.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، حكومەتی ئەو وڵاتە لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی و بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە، بڕیاریداوە ئەمڕۆ چوارشەمە و سبەینێ پێنجشەمە بكاتە پشوو، لەبەرئەوەی بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، پلەی گەرما بۆ سەرو ٥٠ پلە بەرزدەبیتەوە.

هەر بەپێی راپۆرتی كەشناسی، پیشبینی دەكریت كۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو عێراق و لە نێویشیاندا هەرێمی كوردستان كەشیكی گەرم بەخۆیەوە ببینێت.





AM:12:02:02/08/2023