ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی دارایی هەرێم بێت، بڕیارە ئەم هەفتەیە مووچه‌ی چەند وەزارەتێک و شوێنێک دابه‌شبكرێت.  

بەپێی ئەو خشتەیەی دارایی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، سبەینێ یەکشەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٣ مووچەی (یەکەی ٧٠ و ٨٠ سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و دارایی و ئابووری) دابەشدەکرێت. 

ڕۆژی دووشەممەش وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی (دامودەزگا نەوتییەکان و ڕەگەزنامە هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن) مووچە وەردەگرن. 

هەر بەپێی خشتەکەی دارایی هەرێم، ڕۆژی سێشەممە مووچەی (کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پەروەردە و ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش) خەرجدەکرێت. 

هەروەها ڕۆژی چوارشەممەش (کاروباری کۆمەڵایەتی و داد) مووچە وەردەگرن. 

شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو دارایی هەرێم لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، بەڵام لە خشتەکە وادەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی کارەبا و ڕۆشنبیری و شارەوانی و خوێندنی باڵا و خانەنشینانی پێشمەرگە و هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم دیارینەکراوە.


AM:09:51:05/08/2023