بنەماڵەی گوهدار زێبارى لەبارەی دۆخى تەندروستی کوڕەکەیان هۆشداری دەدەن و دەڵێت" بارودۆخی لەناو زینداندا زۆر مەترسیدارە".
بنەماڵەی گوهدار زێباری ڕاگەیەندراوێكیان بۆ ڕایگشتی بڵاویكردەوە و تێیدا هاتووە" ڕەوشی تەندروستی گوهدار زێباری لە ئاسایشی گشتی هەولێر زۆر نا جێگیرە، ئەمڕۆ پێنجەم ڕۆژە گوهدار زێباری لە مانگرتندایە و هیچ چارەسەرێكی پزیشكی و بە دەنگەوە چونی لایەنی پەیوەندی دار نەبووە تا ئێستا".
دەشڵێن" بەپێی دواین زانیاریەكان كە ئەمڕۆ بە دەستمان گەیشتون فشارێكی زۆر لە گوهدار زێباری كراوە مانگرتنەكەی بشكێنێ و دەستهەڵگرێت، بەڵام گوهدار زێباری بەردەوامە لەمانگرتن تا ئازادبونی،
لەئێستاشدا گوهدار زێباری لە قاعەیەکە کە ١٦٠ کەسی تێدایە و بارودۆخی لەناو زینداندا زۆر مەترسیدارە".
خانەوادەی گوهدار لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا داوا لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، كونسوڵخانە و لایەنی نێودەوڵەتی، دەستەی مافی مرۆڤ و دەزگاكانی راگەیاندن دەکەن کە بە زوترین كات بە هانای گوهدار زێباریەوە بێن،"چونكە دۆخی تەندروستی بەرەو خراپترین دەچێت، هەر حاڵەتێكی نەخوازراویش ڕوبدات، دۆخی تەندروستی گوهدار زێباری لە ئەستۆی دەزگای ئاسایشە".