نزمبوونەوەی یەکجاری پلەکانی گەرما دەستپێدەکات


پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات کە بە یەکجاری پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.


ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی پێشبینی دەکات لە ئەنجامی دابەزینی بارستە ھەوایەکی سارد لە باکوری رۆژھەڵاتی ئەوروپا وە بارستەیەکی دیکە لە دەریای ناوەراستەوە لە سبەی پێنجشەمەوە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ٢تا ٣ پلە نزمبدەبێتەوە.

لەو نووسینەدا ئەو پسپۆرە دەڵێت " بۆ رۆژانی داھاتووش تا ناوەراستی ھەفتەی ئایندە پلە بە پلە نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت وە بەھۆی مانەوەی کاریگەریەکانی بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر ناوچەکانمان بەیەکجاری کاریگەری دروست ئەکات لەسەر ئەوەی پلەکانی گەرما لەماوەکانی داھاتووی ئەم مانگەدا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە نەبینێتەوە" .

سەبارەت بە بارانبارینەوە ئاراز جەبار دەڵێت " تا گۆڕانکاریەکانی ئێستا لەم نزیکانەدا ھیچ لە ئارادا نییە و کەشوھەوا بەشێوەیەکی گشتی وشک و سەقامگیرەبێت تا ماوەیەکی نادیار".



PM:05:09:06/09/2023