بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣ یەکەمین زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لێدرا، بەڵام بەشێك لە مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان کردووە.
ئەمڕۆ پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری یەک ملیۆن و ٦٣٣ هەزار و ١٢٥ قوتابی دەستیپێکرد و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) له دواناوهندی تێكهڵاوی گوندی كۆری له شاری ههولێر زەنگی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا،
هەروەها لە پارێزگای سلێمانیش لە خوێندنگەی كچانی سلێمانی و ئامادەی سلێمانی کوڕان زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا، بەڵام
دژی دواکەوتنی موچهکانیان له بهشێكی خوێندنگە و قوتابخانهكانی سنوری ههردوو پارێزگای ههڵهبجه و سلێمانی، مامۆستایان بایكۆتی خوێندنیان کرد و یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێنەدرا.
بەوتەی یەكێتی مامۆستایانی کوردستان کە شەوی ڕابردوو پەیامێکیان بڵاوکردەوە جەخت دەکەنەوە، ناچنەوە هۆڵەكانی خوێندن و بایكۆت دەستپێدەكەن تا ئەوكاتەی مووچەكانیان پێدەدرێت.