هەفتەی داهاتوو ٧٠٠ ملیارەکە دەگاتە هەرێم


وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو بەغداد ٧٠٠ ملیار دینارەكە بۆ مووچە رەوانە دەکات و ئێمەش دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ مووچەی مانگی ٨ دەكەین".
 
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەرنامەیەکی رووداودا رایگەیاند" ئومێد دەکەین هەفتەی داهاتوو ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا بچێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و دوای ئەوەش دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت".
 
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ بەرگریکردن لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەچێتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق".
 
"هەفتەی داهاتوو ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا دەچێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و دوای ئەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکەین، مانگی پێشوو لەبەر ئەوەی لە سێ بانکەوە پارەی مووچە هاتە سەر هەژمارەکەمان، رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە هەفتەیەکی خایان، بەڵام ئەم مانگە رێکارەکان کاتێکی کەمتری پێدەچێت".( وتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند ).



AM:12:16:16/10/2023