ئەمڕۆ لە کەرکووک دوو کەس دەکوژرێن

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێوە لە کەرکووک دوو کەس بە چەقۆ برینداردەکرێن و دواتر گیان لەدەست دەدەن. 
 
وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک موقەدەم عامر شوانی، لە لێدوانێکیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی(رووداو) راگەیاند" رووداوی یەکەم لەنێو بازاڕی تەپە روویداوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆ( b m w)  کە دوو کەسی تێدابووە هەڵیانکوتاوەتە سەر دوکاندارێک کە لەدایکبووی ١٩٨١ بووە و بە چەقۆ برینداریان کردووە، بەڵام بەر لەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە."
 
موقەدەم عامر شوانی وتیشی"هەر ئەمڕۆ لەبازاڕی خان خورما لەئەنجامی دەمەقاڵێی نێوان دوو کەس شەڕ دروست بووە و یەکێکیان بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر لایەنی بەرامبەر لەنێو دوکانێکی بازاڕەکە بەهۆیەوە پیاوێک کە لەدایکبووی ١٩٦٨ە و کوردە گیانی لەدەستداوە." 
 
وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک راشیگەیاند" تائێستا بکوژەکان دەستگیر نەکراون، بەڵام ناسراون و ناسنامەیان لای هێزە ئەمنییەکان روونە، هەر بۆیە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک لیژنەیەکی لەهێزەکانی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تاوان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری رێکاری ئەمنی."
 



PM:11:56:21/10/2023