ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی كۆبوه‌وه‌و لەبارەی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بڕیاریدا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ٢٨ی ١٠ی ٢٠٢٣ پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی ژمارە (٥)ی ئەنجامدا، یەکێک لە بڕگەکانی کارنامە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤، لەو بارەیەوە گەیشتنە چه‌ند راسپارده‌یه‌ک، کە جەخت لە سەرجەم ماف و شایستە داراییەکانی مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران دەکاتەوە، لە لایەکی دیكه‌وه جەخت لە بەرپرسیارییەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆكه دەکاتەوە.
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت، "لە پێناو خەمخۆریمان بۆ ئایندەی خوێندکاران و هەڵنەسپاردنی ساڵی خوێندنی٢٠٢٣-٢٠٢٤ بەپێی پێوەرە زانستییەکانی بۆڵۆنیا پڕۆسێس، کە ئەم پرسە پەیوەندیدارە بە چارەنوسی زیاتر لە ٢٣ هەزار خوێندکار و خێزانەکانیان، رۆژی شەممە ٢٨ی مانگ وەک دەستپێکی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی نوێی خوێندنی ڕاگەیاندرا".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رۆژژمێری خوێندنی بەرایی و باڵای بۆ سەرجەم کۆلێژەکان پەسەندکرا، "داواکارین لە سەرجەم خوێندکاران بەپێی خشتەی وانەی کۆلێژەکان و خشتەی دابەشکردنی بەشە ناوخۆییەکان سەردانی زانکۆ بکەنەوە".
له ١٣ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵه‌وه پڕۆسه‌ی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك ده‌ستیپێكردوه، به‌ڵام هێشتا خوێندكاران له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بێبه‌شن له خوێندنی ئه‌مساڵ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بایكۆتی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كه داوای موچه‌كانیان ده‌كه‌ن.