فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "كه رێكاره‌كانی نه‌هێشتنی سیحر و جادوو ده‌گیرێنه‌به‌ر و سه‌رپێچیكاران سزا ده‌درێن".
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٤، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌مه‌ودوا سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كان بۆ نه‌ھێشتنی دیارده‌ی سیحر و جادوو له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌گیرێته به‌ر".
ڕاشیگەیاند، "سه‌رپێچیكاران ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه و سزا ده‌درێن".
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان به نووسراوی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی ڕاسپارد بۆ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی ڕێنماییه‌كانی نه‌ھێشتنی دیارده‌ی سیحر و جادو و ھاوشێوه‌كانی.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له ڕێكه‌وتی ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كان بۆ نه‌ھێشتنی ئه‌م دیارده‌یه له شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌گیرێته‌به‌ر و جێبه‌جێده‌كرێن و سه‌رپێچیكاران رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه و سزاده‌درێن.