پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر شەقامێکی قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
ئازاد ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی دهۆك، ڕایگه‌یاندووە" ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگەی سه‌ره‌كی (به‌رده‌ڕه‌ش – كه‌ڵه‌ك) و له نزیك گوندی قادسی مه‌زن، ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆ له نێوان ئۆتۆمبێلێكی ئۆپترا و فۆرت – ترێله توركی ڕوویدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە کە پێکهاتوون لە سێ ئافره‌ت و یه‌ك پیاو و یه‌ك منداڵ، بەڵام تا ئێستا ناسنامەیان نەزانراوە و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.