بارزانی‌و ساڵح موسلیم سەبارەت بە كۆبانی كۆدەبنەوە

‌ ساڵح موسلیم - بارزانی‌

بڕیارە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) بگاتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە شەڕی کۆبانێ کۆببێتەوە.

لەمبارەیەوە غەریب حەسۆ نوێنەری (PYD) بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند 'ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە ساڵح موسلیم دەگاتە باشووری کوردستان'.

حەسۆ زانیاری زیاتر ئاشكراکرد 'مەبەست لە سەردانەکەی بۆ هەولێر کۆبوونەوەیەتی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ تاوتوێ کردنی پرسی رۆژئاوای کوردستان و هێرشەکانی داعش بۆ سەرکۆبانێ'.

سەبارەت بە کاتی کۆبوونەوەکە حەسۆ گوتی 'تا ئێستە کاتی و شوێنی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە'.



AM:10:50:13/10/2014