وەزیری نوێ بەرگریی عێراق كە ئەمرۆ دەنگی متمانەی پەرلەمانی بەدەستهێنا لەیەكەم لێدوانی فەرمیدا داوای لە هەرێمی كوردستان ئەو تۆمەتبارانە رادەست بكات كە بە تیرۆر تۆمەتباران.
خالید عوبێدی، وه‌زیری به‌رگری عێراق كە ئەمرۆ سوێندی یاسایی خوارد به ته‌له‌فزیۆنی عێراقییه‌ی نیمچه فه‌رمی راگه‌یاند: پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی تیرۆر راده‌ستی حكومه‌تی به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌نجامیانداوه.
راشیگه‌یاند: پێویسته له سه‌ر سوپا و پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیربكه‌ن كه تۆمه‌تی تیرۆریان له‌سه‌ره، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌وانه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق.
عوبێدی راشیگه‌یاندوه: ناوی تۆمه‌تبار و داواكراوه‌كان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تیرۆر دراوه‌ته سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوریه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنیان.