ژماره‌یه‌كی ئیجگار زۆری نه‌وره‌س لەسەر زێی بچووک مرداربوونەوە

پۆلیسی داراستان و ژینگەی راپەڕین رایدەگەیەنێت" ژمارەیەکی ئێجگار زۆری باڵندەی کێوی لە جۆری نەورەس لەسەر زێی بچووک مرداربوونەتەوە، بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان تووشی نەخۆشی ڤایرۆس بوون". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی داراستان و ژینگەی راپەڕین، ئەمڕۆ هەینی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگه‌یاند" ماوەی چەند ڕۆژێکە بەسەدان باڵندەی نەورەس لە ئاوی زێی بچوک مردار بوونەتەوە مەترسی لەناوچوونیان لێدەکرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری راپەڕین، بەدواداچوونیان بۆ نەخۆشکەوتنی باڵندە کێوییەکان کردووە و چارەسەرێکی سەرەتاییان دۆزیوەتەوە. 

ئاماژرەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ ئەو باڵندانە کردووە، بڕیاریانداوە بە لەیەک جیاکردنەوەی باڵندە نەخۆشەکان و بەردەوام بوون لە چاودێریکردن و چارەسەرکردنیان، لە ئەنجامی پشکنینەکانیش دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە.


PM:08:39:10/05/2024