تەندروستی هەرێم داوای داخستنی "پەیج و ئەكاونتە ساختەكان" دەکات

تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات رێککاری یاسایی بەرامبەر ئەو پەیجانە بگرنەبەر کە ریکلام بۆ مادەی جوانکاری و دەرمان دەکەن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە نووسراوێکدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات" سەرجەم ئەو پەیجانەی لە سۆشیال میدیا ڕیکلام بۆ گیادەرمان، ماددەی جوانكاری ڕووخسار و پێست و ڕواندنەوەی قژ، لەگەڵ بەهێزكردنی هەستە جنسیيەكان دەكەن، دابخرێن بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستییە". 

لە نووسراوەکەی تەندروستی هەرێمدا ئەوەش هاتووە" ئەو پەیجانە دوورن لە پرەنسیپی دەرمانسازی و پزیشکی و زیان بە لایەنی تەندروستی مرۆڤ دەدەن و هەندێک کەس بە ناوی پزیشک و دەرمانسازەوە بازرگانی دەکەن".

ئەوەشخراوەتەڕوو، پێویستە ڕێكاری یاسایی بگيرێتە بەر دژی ئەو كەسانەی ئەو كارە دەكەن.


PM:11:48:10/05/2024