بەغدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی دەنێرێت

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا تەمویل و مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

سەرچاوەیەک لە بەغداوە بە " سپی " راگەیاند لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی نیسانیش دەخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

بڕیاریشە لە سبەی چوار شەممەوە دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی چوار بکرێت و ئەمشەو لیستی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە رابگەیەندرێت.
 
ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند لێدوانێکی جیا جیای تەیف سامی وەزیری داریی عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا لە زاری بەرپرسانی کوردەوە راگەیاندراون کە حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی بەکارتیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ناردنی داهاتە نانەوتییەکان بۆ حکومەتی فیدراڵ.
 

PM:05:00:14/05/2024