ئەمڕۆ مووچەی ١٢ وەزارەت و دەستە دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ چوار وەزارەت و هەشت دەستە مووچەی مانگی نیسان وەردەگرن.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتەکانی تەندروستی، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ناوخۆ مووچەی مانگی نیسان وەردەگرن.

هەر ئەمڕۆ مووچەی دەستەی مافی مرۆڤ، دەستپاکی، وەبەرهێنان، ژینگە، مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی دابەش دەکرێت.

بڕیارە تا دووشەممەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان، بەبێ پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان کۆتایی بێت.


AM:09:23:16/05/2024