باوک و کوڕێکی خەڵکی هەولێر لە رووباری گەورەی چۆمان و لە نزیک شارۆچکەی گەڵاڵە، خنکان.
بە گوێرەی زانیارییەکان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٧ی ئایاری ٢٠٢٤ باوک و کوڕێک لە رووباری گەورەی چۆمان و لە نزیک شارۆچکەی گەڵاڵە، خنکان.
زانیارییەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو باوک و کوڕە بە مەبەستی گەشت کردن چووبوونە سنوورەکە و خنکاون.
لەمبارەیەوە ئەحمەد بارزان، قایمقامی چۆمان رایگەیاندووە" ئەو دوو خنکاوە خەڵکی هەولێرن، کاتێک منداڵەکە کەوتووەتە نێو رووبار، باوکەکەی بەمەبەستی رزگارکردنی خۆی هەڵداوەتە نێو ئاوەکە و ئەویش خنکاوە''.
لە ئێستادا تەرمی باوکەکە دۆزراوەتەوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی منداڵەکە دەستیپێکردووە.