کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەکانی گەرما(١-٣) پلە  بەرز دەبنەوە.

بە گوێرەی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێ پەڵە هەور، و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی  یەک شەممە ١٩ی ئایار  کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێـت لە ناوچە شاخاویەکان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، و پلەکانی گەرما  بەرز دەبێت بە (١-٣) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٣٢ 
 
سلێمانی : ٣٠ 
 
دهۆک : ٣٠
 
کەرکوک : ٣٤

هەڵەبجە : ٣٢ 

زاخۆ : ٣١ 

سۆران : ٢٨

حاجی ئۆمەران : ١٩

گەرمیان : ٣٧



AM:10:57:18/05/2024