سپی زانیاری ورد لەسەر ئەو چەکانە بڵاودەکاتەوە بەدەست داعش گەیشتووە

ئەو چەکانەی هەرێمی کوردستان کە شەوی  ٢٠ی تشرینی یەکەم لە ئاسمانەوە فڕێدرانە خوارەوە بۆ شەرڤانان لەکوبانێ، ٢٨ پەرەشووت بووە( پاکێتی پێچراوە).

بەپێی زانیارییەکانی سپی کە لەسەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەستی کەوتووە ٢٨ پاکەتی، یان پاکێجی پێچراوەبووەو هەر پاکەتێکیان بە پەڕەشووتێک هەڵدارەوەتە خوارەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانە لەو ٢٨ پەرەشووتە، بەبێ هیچ کێشەیەک ٢٦ یان کەوتۆتە دەست شەرڤانانی یەپەگەو یەپەژە، بەڵام دووانیان کەوتوونەتە ئەو ناوچانەوە کە بەدەست چەکدارانی داعشەوەن.

ئەو سەرچاوە تایبەتە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە فرۆکەی هاوپەیمانان دانەیەک لە دوو پەرەشووتەیان کە کەوتۆتە ناوچەکانی داعشەوە تەقاندۆتەوە، ئەوی تریان کەتۆتە دەست داعشەوە.( بەیانی پەنتاگۆن ئاماژەی بۆ تەقاندنەوەی دانەیەکیان کرد لە لایەن فرۆکەکانی هاوپەیمانانەوە). 

بەپێی ئەو زانیاریانە لەکۆی ئەو ٢٨ پاکێتە ٢٦ یان بە سەرکەووتووی گەیشتۆتە دەست یەپەگە، ١ دانەشیان دەست داعش، دانەیەکیشیان تەقێنراوەتەوە.




PM:08:51:23/10/2014