حكومەتی هەرێم سێ ڕۆژی مانگی تەمموزی كرد بە پشووی فەرمی بۆ فەرمانبەران.
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، مانگی تەمموز (٧) جگه له ڕۆژە هەینی و شەممەکان، سێ ڕۆژی دیكه پشووی فهرمی تێدایە بۆ فەرمانبەران، كە دوانیان بۆنەی ئایینین.
بەپێی خشتەكە، ڕۆژی یەك شەممە ٧ی تەمموز بەبۆنەی "سەری ساڵی كۆچی” و ڕۆژی یەك شەممە ١٤ی تەمموز بەبۆنەی "ڕۆژی ڕاگەیاندنی كۆماری عێراق” و ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی تەمموز بەبۆنەی "ڕۆژی عاشورا” پشووی فەرمی دەبن.