دوو ڕۆژی هەفتەی داهاتوو لە هەرێم دەکرێتە پشووی فه‌رمی

بڕیارە ڕۆژی ١٤ و ١٦ی ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان بکرێتە پشووی فەرمی. 

به‌پێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێمی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٤، بە بۆنەی ڕۆژی ڕاگەیاندنی کۆماری عێراق پشووی فەرمی دەبێت. 

هەروەها ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ته‌مموزی ٢٠٢٤، بەهۆی ڕۆژی عاشوراوە دەکرێتە پشووی فەرمی. 

ڕۆژی ٧ی ئەم مانگەش بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە لە دامودەزگاکانی هەرێم و عێراق پشووی فەرمی بوو.



PM:04:22:09/07/2024