بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) ڕۆژێك لە هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی یەك شەممەی داهاتووتر ١٥ی ئەیلوول هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی (١٢ی ربیع اڵاول)ی كۆچی، كە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامە محەمەد (د.خ).
بەپێی خشتەكە، ئەو ڕۆژە لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووە.