بەپەلە.. یه‌كێتی و گۆڕان سەبارەت بە پرسی پارێزگاری سلێمانی كۆبوونەوە
نیوەرۆی ئەمرۆ شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەبارەت بە پرسی پارێزگاری سلێمانی كۆبوونەوە.
سەرچاووەیەك لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی میدیای راگەیاند: كۆبوونەوەی ئەمرۆ هەر دوو شاندی یەكێتی‌و گۆڕان بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر پۆستی پارێزگاری سلێمانییه‌وه و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا.
بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا لەكۆبوونەوەكەدا كە لەماڵی تاڵەبانی بەڕێوەچوو، شانده‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه و هه‌ریه‌كه له‌جه‌لال جه‌وهه‌ر و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و د.ئاكۆ حەمه كه‌ریمه و یه‌كێتی نیشتیمانیش پێكهاتووه له‌كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی و هه‌ریه‌كه له‌هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و مه‌لا به‌ختیار و حاكم قادر و عومه‌ر فه‌تاح و دلێری سه‌یدمه‌جید.
رۆژی دووشەممەی رابردووله‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری سلێمانی، مه‌لابه‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند:جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی په‌یوه‌ندی كردووه به‌رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه بۆدیاری كردنی كاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانییه‌وه.
هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا مه‌لا به‌ختیار باسی له‌وه كرد كه پۆستی پارێزگاری سلێمانی پۆستێكی هه‌ستیاره وه‌ك پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نییه و ته‌نیاش به‌یه‌كێتی ناتوانرێ بڕیاری له‌باره‌وه بدرێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كە سپی میدیا وتی: پێشتر مه‌لا به‌ختیار، سێ پێشنیازی حزبه‌كه‌ی بۆ دانان و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی خستبوه‌ڕوو، له‌وانه كه‌سێكی بێلان به پارێزگار دابنربَت، یان گۆڕان كاندیده‌كه‌ی بگۆڕێت، یان دوو ساڵی دووه‌م هه‌ڵبژێرێت، ئه‌وكات ئازاده له‌وه‌ی كێ داده‌نێت.
راشیگه‌یاند: دوو مه‌رجی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه، ئێستا ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه كار له‌سه‌ر مه‌رجی سێیه‌م ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، گۆڕان دوو ساڵی كۆتایی هه‌ڵبژێرێت، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی له‌مساڵیش رۆیشتووه حساب بكرێت و میساقێكی شه‌ره‌فیش هه‌بێت كه دوای دوو ساڵه‌كه یه‌كێتی پۆستی پارێزگار راده‌ستی گۆڕان بكات.
له‌كۆی 32 كورسی له‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه‌خاوه‌نی 11 كورسیه، له‌باره‌ی رێكه‌وتن له‌باره‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانییه‌وه 3 بژارده‌یان داوه به‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه توانییویه‌تی ببێته خاوه‌نی 12 كورسی.
جێی باسه پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی 3 كورسییه و هه‌ریه‌كه له‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی خاوه‌نی 2 كورسین.
بڕیاره رۆژی 11ی تشرینی دووه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌رێوه‌بچێ.
PM:02:01:05/11/2014