" کورد باڵادەستە، بەڵام هێشتا بەتەوای شارەکە پاکنەکراوەتەوە"

کورد لە کوبانێ باڵادەستە، بەڵام هێشتا شارەکە بەتەواوی پاکنەکراوەتەوە لەچەکدارانی داعش پاککراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا لەهەندێک گەڕەکی رۆژهەڵات‌و باشور شەڕ بەردەوامەو داعش ناوبەناو هێرش دەکاتەوە سەر بنەکەکانی شەرڤانان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند له‌ رۆژی ٦٦ هێرشی داعشدا بۆ سەر کوبانێ شەڕ بەردەوامەو لە 24 کاتژمێری رابردوودا 16 چەکداری داعش کوژران.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه ‌توانیویانە هێرشه‌کانی داعش سنوردار بکەن و رۆژانه‌ چالاکی جۆراو جۆر دژ به‌ داعش ئه‌نجام بده‌ن رۆژی ٢٠ تشرینی دووەم ١٦ چەکداری داحش کوژران.

شه‌وی رابردوو له‌ رۆژهه‌لاتی کۆبانێ، له‌ بازاری سه‌وزه‌، ناوچه‌ی شاره‌داری و مه‌یدانی ئازادی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ چه‌ندین چالاکیان ئه‌نجامدا و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاکیانه‌دا 7 چەکداری داعش کوژران.

هه‌روه‌ها له‌ باشوری کۆبانێ هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ چه‌ندین چالاکیان دژ به‌ چەکدارانی داعش ئه‌نجامدان و لە ئەنجامدا 9 چەکداریان ‌ کوشت.

لە چالاکییەکانی دوێنێی شەڕڤانانی رۆژی رابردوو شه‌رڤانێکی یه‌په‌گه‌ شه‌هید بوو.



PM:05:44:21/11/2014