ئاری هەرسین: ئەو بڕیارەی فەرماندەیی زێرەڤانی بەهیچ جۆرێك قبوڵ ناكەین ‌

‌زێرەڤانی
سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رەخنە لە بڕیاێكی فەرماندەیی هێزەكانی زێرەڤانی دەگرێت كە  دەوامی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە (10رۆژ بە 10 رۆژ) گۆڕدراوە بە (14 رۆژ بە 7 رۆژ)‌و دەڵێت دەبێت هەڵبوەشێتەوە.

ئاری هەرسین بە سپی میدیای رایگەیاند ”ئەو بڕیارەی فەرماندەیی گشتی زێرەڤانی بڕیارێکی ناڕەوایە و دەبێتە هۆی رووخانی ورەی پێشمەرگە و بۆیە دەبیت ئەو بڕیارە هەڵبوەشێندرێتەوە”.

وتیشی ”دەبێت فەرماندەیی گشتی سووپای زێرەڤانی هەوڵ بدات بندیوارەکانی یەکەی پاسەوان بباتە بەرەی شەڕ، کە کۆمەڵێک کەسیان بە پاسەوانی مەلەوانگە و هۆڵ و  شوێنی تایبەت دامەزراندووە، نەک کاتی دەوامی زێرەڤانی لەم کاتەدا درێژ بکاتەوە”.ئەو گوتیشی:” هەموو ئەندامانی پەرلەمان دژی ئەو بڕیارەن و ڕێگری لە جێبەجێکردنی دەکەن”.



PM:03:33:04/12/2014