سپی میدیا بۆ یه‌که‌مجار ناوه‌ڕۆکی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی یه‌کێتی بڵاوده‌کاته‌وه که به‌ناونیشانی "به‌رنامه‌ی کار بۆ بوژاندنه‌وه‌و چاره‌سه‌رکردنی یه‌کێتی"یه‌و، له‌لایه‌ن هه‌ردوو جێگری سکرتێری گشتی‌و چه‌ندین ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی‌و سه‌رکردایه‌تیه‌وه ئیمزاکراوه‌و پاڵپشتی ده‌کرێت.
ئه‌و پرۆژه له‌به‌رواری 4/12/2014 چاپکراوه‌و پێکدێت له پێشه‌کیه‌ک‌و پێنج هه‌نگاو که وه‌ک سه‌ره‌تایی ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای ناوخۆی یه‌کێتی ئاماژه‌ی بۆ کراوه.
له‌پێشه‌کی پڕۆژه‌که‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کرێت که سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان په‌رۆش‌و خۆشه‌ویستیه‌کی زۆریان بۆ یه‌کێتی هه‌یه، به‌ڵام بارودۆخی ئێستای یه‌کێتی گه‌یشتۆته بنبه‌ست‌و کاریگه‌ری مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ڕه‌وشی نێوخۆ‌و بڕیاری سیاسی داناوه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا تیشکده‌خاته سه‌ر بارودۆخی ئێستای یه‌کێتی‌و باس له‌وه ده‌کات که ئاڕاسته‌ی سیاسی‌و حوکمڕانی ئێستای یه‌کێتی‌و جۆری بڕیار وه‌رگرن‌و به‌رێوبردنی هاوپه‌یمانی‌و په‌یوه‌ندیه‌کان، له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆی بڕیاری سیاسی، شێواندنی شێوازه‌کانی رێکخستن، پاوه‌نکردنی جومگه‌کانی بڕیار‌و ده‌رامه‌تی یه‌کێتی‌و به‌کارهێنانی بۆ ده‌سته‌مۆکردنی کادیر‌و خزم خمێنه‌و خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت‌و کپکردنی ده‌نگه جیاوازه‌کانه که به پێچه‌وانه‌ی چه‌پکه گوڵه‌که‌ی "مامجه‌لال"ه‌وه‌ن، مایه‌ی نیگه‌رانی‌و ناڕه‌زای ئه‌و ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسی‌و سه‌رکردانه‌ی یه‌کێتیه .
له‌و پرۆژه‌یه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌کراوه که ئه‌و ئاڕاسته چه‌وته‌ی ئێستا یه‌کێتی به‌رێوه‌ده‌بات، یه‌کێتی به‌ره‌وپوکانه‌وه ده‌بات‌و ده‌ڵێن " وه‌زعی ئێستای یه‌کێتی چیتر قابیلی قبوڵ نییه".
ئه‌م پڕۆژه‌ی به‌رنامه‌ی کاره داکۆکیکارانی هه‌ڵوێستی خۆیان دوپاتده‌که‌نه‌وه‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که یه‌کێتی پێویستی به رێکخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی خۆی‌و ده‌ربازکردنی له گێژاوی کێشه‌کانه، ئه‌وه‌ش به‌نده‌که‌ن به جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نه چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به کردوه نه‌ک به تێپه‌ڕاندنی کات‌و دروشمی گشتی‌و چه‌واشه‌کارانه.
له‌پێشه‌کی داواکاری ئه‌و به‌رنامه‌ی کاره‌دا هاتووه که له پێناو یه‌کڕیزی یه‌کێتی نیشتیمانیدا وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م دوور له دروشمی چه‌واشه‌کاری به کرده‌وه ئه‌م هه‌نگاوانه بنرێت:
1-ناوه‌ندی بڕیار به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌زگا شه‌رعیه‌کانی یه‌کێتی له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆی بڕیاری سیاسی‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌ل.
2-راگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی سه‌رله‌نوێ پێناسه‌و حه‌سر بکرێت‌و یه‌ک بخرێته‌وه‌و به‌پێی سیاسه‌تی دیاریکراوی ده‌سته‌جه‌معی یه‌کێتی رێبه‌رایه‌تی بکرێت.
3-تا یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له هێزی نیشتیمانی حکومه‌تی هه‌رێمدا، ته‌واوی هێزه چه‌کداره‌کانی یه‌کێتی بخرێته‌وه سه‌ر فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه سه‌رکردایه‌تی بکرێن.
4-سه‌باره‌ت به پرسی به‌ستنی کۆنگره پرۆژه‌که داوای ئه‌وه ده‌کات که کۆنگره‌یه‌کی شه‌رعی‌و بێخه‌وش‌و دواجار سه‌رکه‌وتوو ببه‌سترێت‌و پێویسته ئاڵوگۆڕ له‌سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتیدا بکرێت، له‌پێش هه‌موشیانه‌وه ئه‌و ئۆرگان‌و ناوه‌ندانه‌ی په‌یوه‌ستن به کاروباری کۆنگره‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌و بڕیارانه بکرێت که بۆته مایه‌ی شێواندنی ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتی به مه‌به‌ستی ده‌سته‌مۆکردنی کۆنگره‌و به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئه‌نجامدراون.
5- دواخاڵی پڕۆژه‌که ته‌رخانه بۆ دارایی یه‌کێتی‌و له‌م خاڵه‌دا داواده‌کرێت دارایی یه‌کێتی له هه‌رکوێیه‌ک بێت به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ممه‌ند‌و شه‌فافانه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کانی یه‌کێتیدا له مه‌کته‌بی دارایدا کۆبکرێته‌وه.