جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ها ئه‌عره‌جی رایگه‌یاند " ئه‌و فرۆکه‌یه‌ی چه‌که‌کانی پێبووه بۆ کوردستان نه‌بووه، به‌ڵکو بۆ داعش بووه، ئه‌فسه‌رێکی گه‌وره دوای به‌تاڵکردنی فرۆکه‌که رێگای داوه عێراق جێ بهێڵێت، ئێستا لێکۆڵینه‌وه له‌و ئه‌فسه‌ره ده‌کرێت، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له فرۆکه‌خانه‌ی ئۆکرانیا به‌کار هێنراوه، کۆپی گرێبه‌ستی کۆنی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بووه".
به‌ها ئه‌عره‌جی له به‌رنامه‌ی " گفتوگۆی نیشتمان" له که‌ناڵی سومه‌ریه نیوز وتی: ئه‌مه یه‌که‌م فرۆکه نه‌بووه، هه‌مووان ده‌زانن ئه‌و چه‌کانه‌ی فرۆکه‌که باری کردووه موشه‌ک و قازیفه‌و بی که‌ی سی بووه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌که‌کانی له‌به‌غدا داگیراوه، به‌بڕیاری ئه‌و ئه‌فسه‌ره پایه به‌رزه که ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێ، رێگای پێ دراوه به‌غدا به‌جێ بهێڵێ.
ئه‌عه‌ره‌جی ده‌پرسێت" ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه چۆن وا هه‌ڵسوکه‌وتی کردووه له‌کاتێکدا که عه‌بادی پێشه‌وای هێزه چه‌کداره‌کانه، نه‌ک ئه‌و".
ناوبراو ده‌ڵێت" لێکۆڵینه‌وه هه‌رچی بێت، من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و چه‌کانه بۆ داعش بووه، چونکه سووپای عێراق پێویستی به‌و جۆره چه‌که نییه".
له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا وتی" ئه‌و چه‌که‌ی دێت بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌به‌غدا بنیشێته‌وه‌و به وردی بزانرێت چی تێدایه، دوای بنێردێت بۆ هه‌رێم. بۆیه ئه‌و چه‌کانه بۆ هه‌رێم نه‌بووه".