سەرۆكی حكومەت دەستخۆشی لە وەزیری دارایی دەكات

ئەمرۆ سەرۆكی حكومەت لەسەردانێكی بۆ وەزارەتی دارایی دەستخۆشی لە وەزیری دارایی كرد بۆ ئەو چاكسازییانەی دەستی پێكردوە‌و رایگەیاند لە قەیرانی دارایی ئێستای هەرێم ته‌نها وه‌زیری‌ دارایی‌ به‌رپرس نیه.

ئەمڕۆ دووشەممە هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و قوباد تاڵەبانی جێگری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی داراییان کرد و لەگەڵ وەزیری داراییدا کۆبونەوە.

سەردانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی، بەمەبەستی وەڵامدانەوەی سەرجەم ئەو دەنگۆیانە بوە، کە باسیان لەوەدەکرد وەزارەتی دارایی بەرپرسە لەم قەیرانە ئابورییەی هەرێمی تێکەوتوە.

نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌وه‌زیری‌ دارایی‌ كرد بۆ ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ له‌وه‌زاره‌تدا‌و وتی‌ "نابێت موچه‌ بكرێته‌ موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد به‌غدا 1 له‌12ی‌ بودجه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت تا بودجه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت.



AM:10:53:19/01/2015