ئەنوەر موسلیم بەفەرمی ئازادكردنی كۆبانێی راگەیاند
سەرۆكی كانتۆنی كۆبانێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا بەفەرمی ئازادكردنی كۆبانێی راگەیاندو سوپاسی هێزەكانی پێشمەرگەو هاوپەیمانانی كرد.
ئه‌نوه‌ر موسلیم سه‌رۆكی كانتۆنی كۆبانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری كۆبانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ساڵیادی دامه‌زراندنی كانتۆنی كۆبانی له خۆرئاوای كوردستان، ئازادكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی شاره‌كه به ره‌سمی راده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 4 مانگ بوو كه‌وتبوه به‌ر هێرش و په‌لاماره‌كانی تیرۆریستان.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا كه به‌رپرسانی ئیداری و فه‌رمانده‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و پێشمه‌رگه ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆكی كانتۆنی كۆبانی ده‌ستخۆشی و سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی باشووری كوردستان و هاوپه‌یمانانی كرد له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنیان له ئازادكردنی شاری كۆبانی.
هاوكات مه‌حمود به‌رخۆدان یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی یه‌په‌گه رایگه‌یاند، دوای ئازادكردنی ناوه‌ندی شاری كۆبانی، هه‌ڵمه‌تی ئازادكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریش به‌رده‌وام ده‌بێت، داوای كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وێكی مرۆییشی بۆ كۆبانی كرد بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ هاوڵاتیانی ئه‌و شاره.
PM:09:29:27/01/2015