یه‌په‌گه بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی رووداوه‌کانی شاری کوبانێ خه‌ریکه ئه‌و خه‌نده‌قه ته‌واو ده‌کات که به‌ده‌وری شاری عهفریدندا لێیداوه.
ماڵپه‌ڕی (سورییون ) که ماڵپه‌رێکی ئۆپۆسزسیۆنی سوریایه بڵاویکرده‌وه که یه‌په‌گه خه‌ریکه له‌و خه‌نده‌قه ته‌واو ده‌بێت که به‌چوارده‌وری عه‌فریندا ههڵیکهندووهو قوڵیه‌که‌ی 5 مه‌تره‌و پانییه‌که‌ی سێ مه‌تره.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ره‌که که له چه‌ند شایه‌تحاڵێکی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه وه‌ریگرتووه خه‌نده‌قه‌که له (دار عزه) له باشوری عه‌فرینه‌وه ده‌ستپێده‌کات تا شاخی (برسایا) له باکوری رۆژهه‌ڵات درێژ ده‌بێته‌وه‌و، له‌نزیک شاری عه‌زازیش له‌سه‌ر سنوری تورکیاوه بۆ ناوچه‌ی قهستل جندو درێژ ده‌بێته‌وه.
یه‌په‌گه رایگه‌یاندووه که ئه‌و خه‌نده‌قه بۆ پاراستنی خاکه‌که‌یه‌تی له هه‌ر هێرشێکی هێزه نه‌یاره‌کانی کورد و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی تراژیدیاکه‌ی کوبانێیه کههێرشکرایه سه‌ری له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆنی سوری پێی لێدوانه‌کانیان بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاماژه بۆ ئوه ده‌که‌ن که ئه‌و خه‌نده‌قه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی کانتۆنی عه‌فرینی کوردیه له شاری حه‌له‌ب.
عه‌فرین که دوای جه‌زیره‌و کوبانێ سێهه‌م کانتۆنی کوردانی رۆژئاوایه، ده‌که‌وێته سه‌ر سنوری تورکیا، هاوسنوره شاری نبل که له‌ژێر ده‌ستی رژێمی ئه‌سه‌دو، له‌لایه‌کی تریشه‌وه هاوسنوری ناوچه‌کانی به‌ره‌ی نوسرهیهو به‌شێکی سنوره‌که‌شی له‌گه‌ڵ سوپای ئازادایه.