"زانیاری مەترسیدار لەسەر وەزعی کەرکوک"

هادی ئەلعامری رایدەگەیەنێت کە رێککەوتن کراوە لەسەر بڵاوکردنەوەی سێ لیوای سەر بە هێزەکانی گردبوونەوەی شیعە لە شاری کەرکووک و ئەو هێزانەش لە ژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی عەبادیدا دەبن.

هادی ئەلعماری بەرپرسی هێزەکانی بەدرو حەشدی شەعبی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە کە ئەو بڕیارەی عەبادی لە دوای سەردانی فالح فەیاز، راوێژکاری ئەمنی قەومی عیراقی بۆ کەرکووک دێت.

ئەو ئاژانسە لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە کە لە ماوەی 2 رۆژی داهاتوودا هێزەكانی حەشدی شەعبی دەچنە ناو شارەكەو، چاوەڕوانیش دەكرێت قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی لەو شارە ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری رەوشەكە دەبێت.

هاتنی میلیشیا شیعەکان بۆ کەرکوک لەلایەن سەرۆکی هەرێم و زۆربەی هێزە کوردیەکانەوە رەتدەکرێتەوە، ئەوەی تا ئێستا هەڵوێستێکی راسکاوانەی نییە، یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.

کورد لەسەردەمی مالکیدا رێگای نەدا سووپای نیزامی حکومەتی عێراق کە بە ناوی ئۆپراسیۆنەکانی دیجلەوە بێتە کەرکوک، ئێستا وا میلیشیاکانی شیعە دێن. 



PM:01:32:15/02/2015