پارێزەرێکی کورد پێشوازی لەداوایەکی مەلا كرێكار دەکات
مەلاكرێكار
لەوەڵامی داواكاری مەلا كرێكار سەبارەت بە بوونی پارێزەر لە كەیسی ناوبراو لەدادگاكانی كوردستان، پارێزەر بەكر حەمە سدیق ئامادەیی خۆی راگەیاند لە دادگا پارێزگاری لە مەلا كرێكار بكات.
پارێزەر بەكر حەمە سدیق پەرلەمانتاری خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران بەسایتی كوردیو وت: مافی هەموو كەسێكە كە لە دادگا بە ویستی خۆی پارێزەرێك دیاری بكات بۆ ئەوەی داكۆی لێ بكات و منیش پێشوازی لەو داوایە دەكەم .
ئاماژەی بەوە كرد" هەر كەسێك كە خۆی بە خاوەن بە ماف بزانێت و بە پێی یاسا هەموو تاوانبارێك مافی ئەوەی هەیە دادگاییەكی عادیلانەی بكرێت و خەڵك بە ناوی تۆڵەسەندەوەوە مامەڵەی لەگەڵ نەكات".
پێشتر د. سامی جهلال، بهڕێوهبهری گشتی دیوان لهوهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕاگهیاند بوو كە، بهگوێرهی زانیارییهكانی، لهكوردستان بڕیاری دادگا ههیه بۆ دهستگیركردنی مهلا كرێكار ئهمیری پێشووی گروپی ئهنسارو ئیسلام و ئهگهر بگهڕێتهوه كوردستان دهستگیردهكرێت.
نەجمەدین فەرەج ناسراوە بە (مەلا کرێکار) لە ساڵی ١٩٥٤ لە دایکبووە، ھەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زانستی فەرموودە، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی بوو، لە ساڵی ٢٠٠١ دوای یەکگرتنی ھەردوو گرووپی جوندولئیسلام و تەوحید مەلا کرێکار بە ئەمیری ئەو گرووپە ھەڵبژێردرا، کە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٥ لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خرایە لیستی تیرۆر.
مەلا كرێكار لەكوردستان تۆمەتبارە بە رووداوی خێڵی حەمە. پەلاماری خێڵی حەمە، بریتیبوو لە ھێرشێکی گرووپی ئەنسارولئیسلام بۆ سەر گوندی خێڵی حەمە لە ٢٣ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠١ کە دەکاتە ١٢ ڕۆژ پاش ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر. لەو کارەساتەدا چەکدارانی ئەنسارولئیسلام ھێرشێکی لەناکاویان کردە سەر گوندەکە کە ئەوکاتە لەژێر دەسەڵاتی ھێزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بوو و ٤٢ پێشمەرگە کوژرا و تەرمی ھەندێکیان شێواندن ئەویش بە سەربڕین و دەرھێنانی چاو و بڕینی قوڕگ، زمان، لووت و گوێچکەیان.
PM:02:10:23/02/2015