ئۆجەلان داوای چەك دانانی پەكەكە دەكات

‌عەبدوڵا ئۆجەلان
عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەمرۆ شەممە خوازیاری كۆتایی هاتنی شەڕی چەكدارانەی پەكەكە دژی حكومەتی توركیا بوو.

بەپێی راپۆرتی میدیاكانی توركیا، سێری سورەیا ئۆندەر، پەروین بۆڵدان و ئیدریس بالوکەن، ئەندامانی شاندی پارتی دیموکراتی گەلان (هادەپ)، ئەمڕۆ شەممە لەگەل  یاڵچین ئاکدۆخان، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا، ئەفکان ئاڵا، وزیری ناوخۆ کۆبوونەوە‌و لە كۆبوونەوەكەدا پەیامەكەی ئۆجەلانیان رایگەیاند.

بەپێی ئۆندەر بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەكی 10 مادەیی، كە وەك مەرجەكانی ئۆجەلان بۆ چەك دانانی پەكەكە ناوی لێبراوە، رایگەیاند ئۆجەلان داوای لە پەكەكە كردوە چەك دابنێن‌و كۆتایی بە شەڕی چەكداریی بهێنن.

كەناڵەكانی توركیا ئەمرۆ بە راگرتنی پەخشی ئاسایی بەرنامەكانی خۆیان وەكانی ئۆندەر‌و ئاكدۆخانیان بڵاوكردەوە.



PM:02:55:28/02/2015