"مووچەی مانگی ٢و ٣و ٤ لە مانگی نیساندا دەدرێت"

حکومەتی فیدراڵ بڕیاری داوە لە مانگی نیساندا مووچەی مانگی ٢ و ٣ و ٤ بنێرێت و هاوکات پشکی بوودجەی لە ١٧% بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵەوە بە سپی میدیای راگەیاند" حکومەتی ناوەندی بەغدا بڕیاری داوە لە سەرەتای مانگی نیساندا مووچەی سەرجەم مانگەکانی ٢و ٣ و ٤ لەگەڵ پشکی لە ١٧% بودجە بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان.

بڕیاری ناردنی ئەم مووچەیە لەلایەن بەغداوە دوای ئەوە هات کە پێشمەرگە لەگەڵ سووپای عێراقدا بەشداری رزگارکردنی شاری موسڵ دەکات، بەرامبەر ئەمەش بەغدا پابەند دەبێت بە ناردنی بوودجەوە.
هاوڵاتیانی بەڕێز پاش خوێندنەوەی ئەم هەواڵە بمانبوورن کە " درۆی نیسانە".  



PM:11:37:31/03/2015