بۆ جارێکی تر و بەژمارەیەکی زیاتر کەسوکاری ئەنفالەکان ئەمڕۆ بە خۆپیشاندان چوونە بەردەم دادگای کەرکوک – گەرمیان لە شاری کەلار.
خۆپیشاندەران کە ژمارەیان زیاتر لە ٥٠٠ هاوڵاتی دەبن، داوا دەکەن موستەشارەکانی تۆمەتباری دۆسیەی ئەنفال دادگایی بکرێن و حاکم هاوژین حامد بەگەڕێتەوە سەر کارەکی خۆی و ، حاکم ئەکرەم سەرۆکی دادگای کەرکوک- گەرمیان لەسەر کارەکەی لاببرێت.
خۆپیشاندەران بەرەیەکیان بەناوی بەرەی پێشمەرگەو کەوکاری ئەنفالەوە دروستکردووەو جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە تا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و چالاکی.