داواده‌کرێت بكوژی مامۆستاكە به‌توندترین شێوه سزا بدرێت
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا سەبارەت بە رووداوی كوشتنی مامۆستایەكی زانكۆ داوا لە حكومەتی هەرێم‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن پاش لێكۆڵینەوەی ورد بكوژەكە بە زووترین كات‌و بە توندترین شێوە سزا بدرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌نداروه‌كه
راگه‌یاندراوی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
ده‌رباره‌ی جوانه‌مه‌رگكردنی مامۆستایه‌ك
(( هه‌وڵده‌ده‌ین برینه‌كان سارێژ بكه‌ین كه‌چی برینی ترمان بۆ دروست ده‌كه‌ن))
جه‌ماوه‌ری كوردستان...
مامۆستایانی خۆشه‌ویست ...
لای هه‌موو لایه‌كمان ساغبۆته‌وه به په‌روه‌رده و فێركردن ده‌توانین هه‌ورازه رێكان تێبپه‌ڕێنین بگه‌ینه دوا ئامانج، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مامۆستایان سه‌رمه‌شقن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه وتویانه( ئه‌گه‌ر مامۆستات دیت به شۆخه‌وه له‌به‌ری هه‌ڵسته چونكه مامۆستایان هاوشێوه‌ی په‌یامبه‌رانن)، جێگای سه‌رنجه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه زه‌مه‌نێكه مامۆستایان لێره‌و له‌وێ ده‌كرێنه ئامانج، هه‌ندێك جاریش له سنوره‌كان تێپه‌ڕیون و گیان له ده‌ستدانیشی لێكه‌وتۆته‌وه.
به‌ڕێزان ...
یه‌كێتی مامۆستایان هه‌موو هه‌وڵًه‌كانی بۆ ئه‌وه بووه كه‌سایه‌تی مامۆستا به‌رز رابگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌وره‌رده‌یه‌كی ته‌ندروستمان بۆ به‌رجه‌سته بێت، لێ مخابن، كاڵفام و نه‌زانه‌كان قه‌دری ئه‌و كه‌سایه‌تیه پیرۆزانه نازانن، حه‌زه شه‌ڕه‌نگێز و ده‌رونه نه‌خۆشه‌كانیان به په‌لاماردانی مامۆستایان به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌تا سێ رۆژ پێش ئێستا له‌ختو خۆڕایی مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێت ، كه به بڕوای ئێمه ئه‌مه په‌لاماری هه‌موو مامۆستایان و ته‌نانه‌ت ره‌وتی پێشكه‌وتن و شارستانیه‌تیشه، بۆیه داواكارین له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كاره پڕ له رقه‌ی ئه‌نجامداوه، لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌گه‌ڵدا بكرێت و به‌زوترین كات به توندترین شێوه سزا بدرێت.
سڵاو له روحی بێگه‌ردی مامۆستا هه‌لكۆ
نه‌فره‌ت له ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تاوانه و
جه‌هه‌نه‌م جێگای ئه‌به‌دی بێت .
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
18/5/2015
سه‌له‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه 14-5-2015 هه‌ڵكۆ محێدین مامۆستا له زانكۆی سلێمانی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی له‌سه‌ر رێگای سماقوڵێ به‌چه‌قۆ كوژرا، دوای كه‌متر له 48 سه‌عات له رودانی رووداوه‌كه بكوژه‌كه‌ی ده‌ستگیركرا.
PM:02:54:19/05/2015