نەوشیروان مستەفا ئامادەی مەراسیمی دامەزراندنی یەکێتی نابێت

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا ئامادی یادی ٤٠ ساڵەی دامەرزرانی یەکێتی ناکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی میدیای راگەیاند رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بانگهێشتنامەی فەرمی یەکێتی پێدەگات تا بەشداری مەراسیمی ٤٠ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی بکات، بەڵام ناوبراو ئامادەی ئەو مەراسیمە نابێت.

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە چەند هەڵسوڕاوێکی گۆڕانی نزیک نەوشیروان مستەفا داوایان لێکردووە کە بەشداربێت لەمەراسیمەکەدا، بەڵام سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد تا ئەمڕۆش ناوبراو بڕیاری نەداوە بەشداری بکات.

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کەسێتی نەوشیروان مستەفا و خسوسیەتی ژیانی لەگەڵ بەشداری ئەو جۆرە مەراسیمانەدا نییە.
  



PM:09:41:31/05/2015