شەڕڤانانی یەپەگە بەردەوامن لە پێشڕەوی لە شاری حەسەکەو ئەمڕۆ گەڕەکی " نەشوە"و جبەخانەیەکی گەورەی چەکی داعشیان کۆنترۆڵکرد.
شەڕڤانانی یەپەگە رایانگەیاند: ئەمڕۆ ٧/٢٢ رێگایەکی ستراتیژی و جبەخانەیەک و زریپۆشێکیان لەگەڕەکی نەشوە لە حەسەکە کۆنترۆڵکردووە.
گەڕەکی نەشوە بە مۆڵگەی چەکدارانی داعش لە شارەکەدا دادەنراو دەکەوێتە رۆژئاوای حەسەکەوە.