ده‌نگۆی دروستبوونی كێشه له‌نێوان یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌رمیان بڵاو ده‌بێته‌وه ، به‌هۆی داگرتنی وێنه‌ی مام جه‌لال له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیانه‌وه ، به‌ڵام به‌رپرسی مه‌كۆی كه‌لاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان به‌رپرسی مه‌كۆی كه‌لاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بەرادیۆی ده‌نگی راگه‌یاند "زانیاریه‌كان به‌هه‌ڵه بڵاو كراونه‌ته‌وه ، به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵ گۆرانكاری له ژووره‌كه‌ی خۆیدا كردووه و به‌شێوه‌ی كاتی وێنه‌ی مام جه‌لال ی داگرتووه".
وتیشی"دواتر وێنه‌ی مام جه‌لال ههڵواسراوهتهوه و ده‌توانن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خۆشتان سه‌ردانی كشتوكاڵی گه‌رمیان بكه‌ن".