خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە

ئەمڕۆ سەرلەنوێ لە سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایان لەبەردەم پەرەوەردەی رۆژئاوا لە سەر شەقامی سالم دەستیپێکردەوە.

مامۆستایان ناڕازی وەک ئاماژەی بۆ دەکەن دوای شکاندنی بایکۆتکردنی دەوام، بڕیاریان داوە هەموو رۆژێکی شەممان وەک ناڕەزایەتیی دەربرینێک لەسەر دواکەوتنی مووچەکانیان، بەم شێوەیە خۆپیشاندان سازبکەن.

مامۆستایانی ناڕازی داوا لە مامۆستایانی تر دەکەن بەشداری خۆپیشاندانەکەیان بکەن.

مامۆستایان لە سلێمانی نزیکەی سێ هەفتە هەموو رۆژێک لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوادا لە سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد، هەفتەی رابردوو بایکۆتکردنی پۆلەکانی خوێندنیان شکاند.



AM:10:40:31/10/2015