لەدیداری مێری.. ئارامی شێخ محەمەد گۆڕدرا بە شۆڕش حاجی

بڕیاربوو ئەمرۆ لەدیداری مێری ئارام شێخ محەمەد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبزوتنەوەی گۆڕان بەشداربێت، بەڵام لەبری ئەو شۆڕش حاجی بەشدار دەبێت.

سەرچاوەیەك لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی راگەیاند لە دانیشتنەكەی ئەمرۆی دیداری مێریدا شۆڕش حاجی، رێكخەری ژووری رۆژنامەوانی‌و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبری ئارام شێخ محەمەد بەشداری دەكات.

تا ئێستا ئاشكرا نیە هۆكاری گۆڕانكارییەكە چی بووە.

ماوەی سێ ڕۆژە دیداری مێری لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە ژێر ناونیشانی "ڕوانگەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" دەستیپێکردووە و چەندین پانێل تا ئێستا بەڕێوەچووە.

دوێنێ لە دووەم ڕۆژی دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەشداریان لە دیدارەکەدا کرد و وتەی خۆیان پێشکەش کرد.

MERI یان ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە، دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە و گرنگی دەدات بە پرسی سیاسیی پەیوەستدار بە خەڵک، خاک و سیستەمی فەرمانڕەوایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی، کوردستان و عێراق بە تایبەتی.



PM:02:18:05/11/2015