"بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو حكومەت گۆڕان دەبێت ریفراندۆم بكات"

ئەندام پەرلەمانێكی پێشووی گۆڕان پێیوایە گەڕانەوەی گۆڕان بۆ ناو حكومەت‌و پێویستی بە ریفراندۆمێك هەیە لەنێو دەنگدەرانی گۆڕاندا.

عەبدوڵا مەلا نوری لە وتارێكدا سەبارەت بە گەڕانەوەی وەزیرەكانی گۆڕان بۆ ناو حكومەت دەنوسێت: گەڕانەوە بۆ کام حکومەت؟ ئەو حکومەتەی کە لە دوای ٢ ساڵ نەیتوانی ١% بەرنامەی کارەکەی جێبەجێبکات؟ بگرە زۆر لە حکومەتەکانی پێش خۆی فاشیل تربو. بۆ ئەو پەرلەمانەی کە دەست و پێی کۆتکرابو و، لە ئاست حکومەت و گەندەڵیەکانی نوزەی لێبڕابو.

واقیع بینی ئەوە نیە هەمومان تەسلیم بە عەقڵی خێڵ و ئیرادەی دیکتاتۆربین، واقعبینی ئەوەیە تا ئەو پەڕی توانامان هەوڵی گۆڕانکاری لەم دۆخەدا بدەین. لە خراپترین حاڵەتیشدا ئەگەر ئەوانی ترمان پێ نەگۆڕا خۆمان لە خراپ بون، لە بون بە ئەوانی تر بپارێزین.

دەقی وتارەكە لێــــــــــــــــرە بخوێنەرەوە



PM:04:37:10/11/2015