سپی زانیاری ورد لەسەر شەڕەکەی مەخمور بڵاودەکاتەوە

سەرلەبەیانی ئەمرۆ ١٢/١٨ کاتژمێر ٦:٣٠ بەیانی چەکدارانی داعش لە سێ قۆڵەوە لە مەخمور هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، سپی زانیاری ورد بڵاودەکاتەوە.

رەشاد گەڵاڵی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کورد لە مەخمور لە لێدوانێکیدا بۆ سپی رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦:٣٠ لە مەخمور لە سێ قۆڵەوە چەکدارانی داعش هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە".

سی قۆڵەکە، لە بەرزاییەکانی تەلریم و جارەڵا ( ٢٠ کم دوورە لە مەخمور)، قۆڵی دووەمیش لە گووندی گەراو لە رۆژهەڵاتی قەراج ( ١٢ کم دوورە لە مەخمور)، قۆڵی سێهەمیش لە رۆژئاوای قەراج لە ( دووری ١٠ کم دوورە لەمخمور)، وەک رەشی گەڵاڵی ئاماژەی بۆ کرد.

ناوبراو ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەهەر سێ قۆڵەکەوە چەکدارانی داعش بەزەبری گورزی پێشمەرگە تێکشکاون، " تەنها  سەرەتا نەبێت لە گوندی گەڕاو توانیبوویان دزە بکەنە ناو گوندەکەوە، بەڵام پێشمەرگە هەر دەستبەجێ لەو گووندەش وەدری نان و لەبەرەی شەڕ هەڵهاتن".

رەشید گەڵاڵی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە زیانەکانی داعش لەو شەڕەدا کە ١:٣٠ خایاند کوژراوێکی زۆرەو لەنێو ئەو کوژراوانەدا ١٠ لاشەی داعش کەوتوونەتە دەست پێشمەرگە.

سەبارەت بەشەهیدەکانی هێزی پێشمەرگە، ئەو بەرپرسە وتی" دوو پێشمـەرگە شەهدیبوون و نۆ پێشمەرگەی تریش برینداربوون".



AM:09:58:18/12/2015