بزووتنهوهی گۆڕان وهڵامی پهیامهکهی سهری ساڵی مهسعود بارزانی دهداتهوهو سووربوونی خۆی لهسهر کاراکردنهوهی پهرلهمان دووپات دهکاتهوه.
له راگهیاندراوێکی بزووتنهوهکهدا که پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ 1/5 دانهیهکی بۆ سپی نێردراوه، گۆڕان دهڵێت" . ئەو بژاردانەی بۆ چارەسەری کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم باسکراون تازە نینو لە رابردودا تاقیکراونەتەوەو هیچ ئەنجامێکیان نەبووە".
دهقی راگهیهندراوهکه..
ئێمە لە کاتێکدا پێشوازی لە هەمو دەسپێشخەریو هەوڵێک دەکەین بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی چەقبەستوی سیاسی لە هەرێمی کوردستانو چارەسەرکردنی ئەو کێشەو قەیرانانەی بەرۆکی هەرێمەکەمانو هاوڵاتیانی گرتوە، بەڵام بە باشمان زانی چەند راستییەک سەبارەت بە پەیامەکەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هاوڵاتیانی کوردستان بخەینەڕو:
1. ئەو بژاردانەی بۆ چارەسەری کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم باسکراون تازە نینو لە رابردودا تاقیکراونەتەوەو هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.
2. لەو پەیامەدا رۆڵی پەرلەمان وەک باڵاترین دامەزراوەو دەسەڵاتی یاسادانانو بەدواداچون بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسەو چارەسەرکردنی کێشەکان باسنەکراوە.
3. لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتوە کە پەرلەمانو حکومەت لەسەر بنەمایەکی تازە دەستبەکار ببنەوە، بەڵام رون نیە کە ئەو بنەمایە چیەو بە چ پێوەرێک ئەم بنەما تازەیە دادەنرێت.
4. ئێمە پێمان وایە کێشەی سەرەکی پرسی سەرۆکایەتی هەرێمە، کە تا ئێستاش بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوەو کراوە بە سەرچاوەی کێشە بۆ دامەزراوەیەکی شەرعی وەک پەرلەمان کە هەڵبژێردراوی خەڵکە. رێگای دروست بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کاراکردنەوەی پەرلەمانە لە چوارچێوەی رێزگرتن لە پرنسیپە یاساییو دیموکراسییەکانو ئەو رێککەوتنە سیاسییانەی لە نێوان لایەنەکاندا کراوە بۆ ئەوەی بە ئەرکی یاسایی خۆی هەڵسێت، لە سۆنگەی چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی بۆ حوکمرانی لە هەرێمی کوردستان.
بەدەر لەوانە فەرزکردنی ئیرادەی لایەنێکی سیاسی دیاریکراو بەسەر دامەزراوە شەرعییەکانی خەڵکو پارتە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەت، لەلایەن گۆڕانەوە رەتدەکرێتەوە