وردەكاریی كۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە پێشنیوەرۆی ئەمرۆ 23/1 سەبارەت بە قەیرانی دارایی هەرێم لەهۆڵی سەعد عەبدوڵای هەولێر بەڕێوەچوو.

پاش كۆتایی كۆبوونەوەكە دڵشاد شەهاب، راوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە روبەڕوبوونەوەی قەیرانی دارایی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند كە لە كۆبوونەوەی ئەمرۆدا بۆ سەرپەرشتیكردنی داهات‌و خەرجییەكان چوار لیژنە پێكهێنراوە، لەوانە لیژنەی داتاكان  كە تایبەت خەجییەكان‌و ژمارەی فەرمانبەران.

دڵشاد شەهاب وتیشی: ئەوەی تا ئێستا كردومانە چاكسازی نیە،بەڵكو دەستپێوەگرن‌و كەمكردنەوەی خەرجییەكانە‌و كۆبوونەوەی ئەمرۆ بۆ زیادكردنی داهات‌و كەمكردنەوەی خەرجییەكان بووە.

ناوبراو سوپاسی خەڵكی كوردستان‌و فەرمانبەرانیشی كرد بۆ خۆڕاگرییان لەم قۆناغە سەختەدا.

هەروەها وتیشی "فرۆشتنی نەوت بە تەنکەر ڕاستەوخۆ نادرێت بە بازرگانەکان."

ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو ئەو خەرجییانە کەم دەکەنەوە کە زیادەن و وتیشی، قەرز یەکێکە لەو ڕێگانەی کە حکومەت پەنای بۆ دەبات بۆ دابینکردنی مووچە.

دڵشاد شەهاب وتیشی "حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک بڕیاری نەداوە بە بڕینی مووچەی فەرمانبەران."



PM:04:15:23/01/2016