یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوا لەکۆمەڵ ئیسلامی دەکات سەرزەنشتی عەبدولستار مەجید بکەن لەسەر ئەو قسانەی لە سەر فرۆشتی نەوت کردوویەتی.
لەو روونکردنەوەیەدا کە بەناوی راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە" بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی راده‌گه‌یه‌نین دوور‌و نزیك ئه‌م تۆمه‌ته راست نیه، ی.ن.ك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت و غاز نه له‌گه‌ڵ پارتی و نه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و نه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رێكنه‌كه‌وتووه."
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
به‌ڕێز عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێم له‌چاوپێكه‌وتنی ئه‌مشه‌ویدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) وتوویه‌تی گوایه ی.ن.ك و پ.د.ك له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت و غاز رێكه‌وتوون.
بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی راده‌گه‌یه‌نین دوور‌و نزیك ئه‌م تۆمه‌ته راست نیه، ی.ن.ك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت و غاز نه له‌گه‌ڵ پارتی و نه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و نه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رێكنه‌كه‌وتووه.
داواش له‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی دۆست ده‌كه‌ین سه‌رزه‌نشتی به‌ڕێز عه‌بدولستار مه‌جید بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌مجۆره قسه نابه‌رپرسانه‌یه.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك
25/1/2016