ئاری هەرسین بۆ بارزانی: ئاخۆ چۆن دەبێت پێشمەرگە لەماڵەوە خواردن بەرێت بۆ جەبهە؟
بەرپرسی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لەنامەیەكدا بۆ مەسعود بارزانی رەخنە لە گوزەرانی پێشمەرگە دەكات لە بەرەكانی شەڕدا.
لەنامەكەیدا ئاری هەرسین دەنوسێت "ماوه‌یه‌كه قسه‌مان گێڕاوه‌ته‌وه و، له‌به‌ر باری ئه‌منی كوردستان هه‌ندێك مه‌سه‌له‌مان به ئاشكرا ده‌رنه‌بڕیوه. به‌ڵام له ئێستادا باری گوزه‌رانی لیوا هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به جۆرێكه، كه ئیتر ته‌حه‌مول نه‌ماوه. هه‌رچه‌نده باری دارایی حكومه‌ت خراپیش بێت، نابێت ڕه‌زیلی له نه‌سریه‌ی ئه‌م لیوایانه‌دا بكرێت..".
هەرسین هەروەها دەنوسێت: "ئاخر چۆن ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌نێكه‌وه خێری پێ بكرێت؟... یان له ماڵه‌وه خواردن له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێت بۆ جه‌بهه؟.... به‌ڵێ ڕاسته هه‌ندێك ئه‌فسه‌ری نه‌فس نزم دزی له نه‌سریه‌دا ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه خه‌تای حكومه‌ته كه توانای ڕێكخستنی ئیش و كاری خۆی نیه. جه‌نابت هه موو ژیانت پێشمه‌رگه بویت، چۆن قوبوڵ ئه‌كه‌یت ئه‌مه حاڵی پێشمه‌رگه بێت؟".
PM:02:07:07/04/2016