سبەینێ موچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە ڕایگەیاند سبەینێ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پارەی مانگی ١١ی مامۆستایانی وانەبێژ و لە ئیستادا پارەکەش ئامادەیە.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردەوەو ئاشکرایکرد کە "سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکەینەوە کە چەکی پارەی مانگی ١١ ی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادەیەو دەتوانن سبەی سێ شەممە بەرواری 10/5/2016 سەردانی بەشی ژمێریاری فرۆشگا بکەن بەمە بەستی وەرگرتنی چەکی پارەی مانگی یانزەی وانەبێژی و دەتوانن هەر سبەش بچن بۆ بانقی ڕانیە و پارە هەیە و دابەش دەکرێت".
PM:09:53:09/05/2016