سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات كە "دوو پێشمەرگەی لەشكری تایبەتی 1ی مەنسور بارزانی ماوەی ساڵێكە دەستگیركراون و تا ئێستە بێ سەروشوێنن”.
سۆران عومەر سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردۆتەوە و دەڵێت ” دوو پێشمەرگە بەناوەكانی "حەبیب سەعید میران ، بەختیار سەعید میران” پێشمەرگەی لەشكری تایبەتی 1ی مەنسور بارزانی بون، ماوەی ساڵێكە دەستگیركراون و تا ئێستە بێ سەروشوێنن، تەنها هێندە چارەنوسیان دیارە كەدەوترێ لە مەسیف سەلاحەدین گیراون”.
سۆران عومەر راشیگەیاندوە كە "ساڵی ڕابردو دەستگیركردنی ئەم وو برایەم ئاشكرا كرد، خانەوادەكەیان هەرچەندە هەڕەشەیان لەسەرە و ناوێرن بەدەنگ بێن بەڵام ئاماژە بەوە دەكەن، لەسەر دەربڕینی ناڕەزایەتی لەسەر دۆخی خراپی خەڵك دەستگیركراون”.