"دوو له‌هێرشبه‌رانی سه‌ر رووداو ده‌ستگیرکران"

که‌ناڵی رووداو رایگه‌یاند" كاتژێر 02:30 خولەكی سێشەممە 28-6-2016، دوو کەس لە ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر بارەگای سەرەکی تۆڕی میدیایی رووداو لە شاری هەولێر، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران".

رووداو ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر که‌ناڵه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ "داعش"، بۆ ئه‌وه‌ش باس له‌ دوو پۆستی ئه‌و رێکخراوه‌ ده‌کات له‌ تۆڕی کۆمه‌لآیه‌تی تویته‌ر بلآویان کردۆته‌وه‌.

كاتژێر 00:05 ی شەممە 25-6-2016 هێرشكرایە سەر باڵەخانەی سەرەكی رووداو لە شاری هەولێر و، لە ئەنجامدا كارمەندێكی پەیوەندییەكان، شۆفێرێك و سێ پاسەوانی تۆڕی میدیایی رووداو برینداربوون، زیانیش بە ئۆتۆمبێلەكانی گواستنەوەی پەخشی راستەوخۆی تۆڕی میدیایی رووداو گەیشت



PM:12:37:28/06/2016